بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی تشرینی یەكەم، بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، شەوی ڕابردوو 25/26ی تشرینی یەكەمی 2023، لە زنجیرەیەك بۆردمانی فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆ سەر چەند پێگەیەكی چەكدارانی پەكەكە لە سنووری سیدەكان لە پارێزگای هەولێر، نۆ چەكداری پەكەكە كوژران.
باس لەوەش كراوە، شەوی ڕابردوو فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا، چەند پێگەیەكی پەكەكەیان لە سنووری شارەدێی شیلادزێ و دێرەلووكی سەربە شارۆكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردمان كرد، بەهۆیەوە چەكدارێك كوژراو و سێ چەكداری تریش بریندار بوون.
Your Comment