AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٧ ٠٨:٥٩

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند:

گەمارۆی ئەمریکا لەسەر 19 کەس و ناوەندی هاوپەیوەند بە پیشەی مووشەکی ئێران

گەمارۆی ئەمریکا لەسەر 19 کەس و ناوەندی هاوپەیوەند بە پیشەی مووشەکی ئێران

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دوێنێ، گەمارۆی نوێی هاوپەیوەند بە ئێران دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە گەمارۆی نوێی بە بیانووی پاڵپشتی لە بەرنامەی بەرگری ئێران لە بواری مووشەکی بالستیک و درۆنی دەرکرد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئوفک ئەمڕۆ چوارشەممە 11 کەس ، 8 ناوەند و پاپۆڕێکی جێگیر لە ئێران، هۆنگ کۆنگ، کۆماری گەلانی چین و ڤێنزۆئێلای گەمارۆ دا؛لایەنگەلێک کە یارمەتیداری ئێران بوون لە بواری بەرنامەی مووشەکی و درۆن.

بەیاننامەکە زیادی دەکات کە کەسە گەمارۆ دراوەکان لە سپای پاسداران، وەزارەتی بەرگری و لۆجستیکی هێزە چەکدارەکان یان انوەندەکانی سەر بە ئەوانەن کە لە بەرهەمهێنان و زیاد کردنی مووشەک و درۆن پاڵپشتیان کردووە.

برایان ئی نلسۆن لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد: بڕیاری ئێران بۆ درێژەی چێ کردنی درۆنی کاولکەر و چەکەکانی دیکە، شەڕە جیاوازەکان لە ناوچەکانی جیهان درێژ دەکاتەوە.

News ID 47731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha