AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٤ ١٠:٤٠

بەدران چیاکورد داوای کرد:

نەتەوەیەکگرتووەکان لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بنێرێتە کوردستانی سووریا

 نەتەوەیەکگرتووەکان لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بنێرێتە کوردستانی سووریا

بەدران چیاکورد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان هاوپەیوەند بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای ناردنی کومیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدران چیاکورد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان هاوپەیوەند بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای ناردنی کومیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی کرد.

بەدران چیاکورد ڕایگەیاند کە کومیتەیەکی کارناسی ئەبێ خێرا بێتە ناوچەکە و ئەنجامی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا تۆمار بکات.

نابراو لە ئەو نامەیەدا نووسی: هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بووە هۆی لەنوبردنی ڕێژەیەکی زۆر لە ژێرخانەکان و سەرچاوەکانی کوردستانی سووریا و هەروەها لێکەوتەی ماڵوێرانکەری بۆ ملیۆنان کەس و لەوانە سەدان هەزار کۆچبەر و پەنابەری ناوچەکە هەبوو.

News ID 47689

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha