AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٨ ١٧:٥٦

چرکە بە چرکە لەگەڵ ڕووداوەکانی فەلەستین:

مووشەکبارانی فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن/ زەنگی مەترسی لە تلاڤیڤ لێدرا

مووشەکبارانی فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن/ زەنگی مەترسی لە تلاڤیڤ لێدرا

کەتیبەی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کاردانەوە بە کوشتنی ژنان و‌منداڵانی فەلەستینی ناوچە داگیر کراوەکانی مووشەکباران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی مووشەکی دژی ناوچەداگیرکراوەکان ئەنجام دا.

حەماس هێرشی مووشەکی کردە سەر فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن .

سەرەڕای ئەمەش هەندێ سەرچاوەی عێبری زمان لە لێدانی زەنگی مەترسی مووشەکبارانی تلاڤیڤ هەواڵیان داوە.

بەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام بە دانیشتوانی عەسقەلان هۆشداریی دا کە تا کاتژمێر 5 ئەو شارە چۆڵ بکەن.

News ID 47631

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha