بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سهڵاحهدین بەهائەدین، ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند: حكومەت جگە لە "شكستهێنانی لەپرسی دیبلۆماسی و گفتوگۆكاندا لەبواری پەروەردەشدا گەورەترین شكستیهێناوە كە بەداخەوە هەستی پێناكەن.
سهڵاحهدین بەهائەدین ئهمڕۆ شهممه لەمیانەی بەشداریكردنی كۆنفرانسی گشتی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی یەكگرتو لەشاری سلێمانی، رایگهیاند: "حكومەت لەخراپترین دۆخی هەستكردن بە مەسئولیەتدایە و ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە هەرێمی كوردستان كردوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، حكومەت جگە لە "شكستهێنانی لەپرسی دیبلۆماسی و گفتوگۆكاندا لەبواری پەروەردەشدا گەورەترین شكستیهێناوە كە بەداخەوە هەستی پێناكەن، پێشكەوتنی هەر گەل و نەتەوەیەك بەندە بە پەروەردەو فێركردن و كە لەهەرێم فەرامۆش كراوە".
Your Comment