بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعات بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە گورزی تۆڕێکی ڕێکخەری ناڕەزایەتی هەواڵیان دا.
لە دەقی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە خزمەتی خەڵکی ئێران ڕایدەگەیێنین کە تۆڕێکی ڕێکخەری ئاڵۆزی ناسرانەوە کە بە پاڵپشتی دارایی ئەمریکا، ڕێنوێنی دامەزراوەی خانووی ئازادی و دامەزراوەی خۆبواردن لە توندوتیژی بۆ دیمۆکراسی و بە بەڕیوەبەرایەتی کەسێکی دانیشتووی دەرەوە، خەریکی ڕێکخستنی ژنان بۆ بەشداری لە ئاڵۆزییەکان بوون و دەستگیر کران.
ئەو گرووپە دەیانەویست لە ڕۆژانی 16 و 23 ی خەرمانان لەگەڵ چالاکانی مەدەنی و ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆبوونەوە بکەن بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و دروست کردنی ئاژاوە.
Your Comment