بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عائید هلالی لە ئەو بارەوە جەختی کرد کە ئەبێ نیسبەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوو وەکوو ناردنی کۆپاپۆڕ بۆ ئاوەکانی کەنداوی فارس وشیار بین.
ناوبراو لە درێژەی دا: یەکێک لە بابەتەکانی سیاسەتی نوێی ئەمریکا هەوڵ بۆ بەستنی گرێبەستی چەک و تەقەمەنی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بە ئامانجی لاواز کردنی ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبییە. ئەمریکییەکان لە زیاد بوونەوەی هێزی حەشدی شەعبی بەتایبەتی دوای شەکستی داعش لە عێراق نیگەرانن.
حەیدەر ئەللامی بەرپرسێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش جەختی کردبوو کە دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەبێ هۆکاری جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا کە بە شێوەی گوماناوی لە ئەو وڵاتە لە ئاراداریە، بپرسن و ئاگادار ببنەوە.
Your Comment