AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٣ ١٦:٤١

شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی:

حەشدی شەعبی پێگەی ئەمریکییەکان لە عێراق و ناوچەکەی لێژ کردووە

حەشدی شەعبی پێگەی ئەمریکییەکان لە عێراق و ناوچەکەی لێژ کردووە

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی لە کاردانەوە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی جەختی کرد کە ئەو هێزانە بووەتە هۆیئەوەی کە سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و ناوچەکە نیگەران بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەکیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بوونەتە کێشە و لەمپەرێک لەسەر ڕێگای سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و ناوچەکەش.

ناوبراو زیادی کرد: کاروباری ناوخۆیی عێراق لە ڕێگای حکومەت و پەرلەمانەوە دەچێتە پێشەوە و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە ڕێگای سەپاندنی خواستەکانی خۆیەوە بێ ئەنجام دەبێت و بەتایبەت ئەوەی کە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندی حەشدی شەعبی وەکوو ناوەندێکی ئەمنیەتی عێراق دەنگی داوە.

News ID 46958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha