AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٨ ١٥:٢٩

دەوڵەتی یاسا:

پارتی لەگەڵ لایەنی شیعەی عێراق ڕێککەوتنی سیاسی دەکات

پارتی لەگەڵ لایەنی شیعەی عێراق ڕێککەوتنی سیاسی دەکات

یەکێک لە ڕێبەرانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند سەفەری شاندی پارتی بۆ بەغدا بەشێک لە هەوڵەکانی ئەو پارتەیە بۆ باشتر کردنی پێوەندی لەگەڵ پارە شیعەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی دیمۆکرات بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سەفەری بەغدای کرد و لەگەڵ پارتە شیعە و سوننەکان و بەرپرسانی باڵای حکومەت دیداری کرد.

سەعد موتەلبی لە ڕێبەرانی دەوڵەتی یاسا لە ئەو بارەوە وتی: هەوڵەکانی پارتی بۆ ئاوڕدانەوە لە پێوەندییە ستراتیژیکەکانی خۆی لەگەڵ پارتە شیعەکان پێشوازیی لێکراوە.

ناوبرو هەروەها ڕایگەیاند کە یەکێتی پێوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ پارتە شیعەکان هەیە بەڵام بە پێچەوانەوە پارتی ئاوەها نییە کە ئەبێ لە کوالێتی ئەو پێوەندییە ئاوڕدانەوەیان هەبێت .

بە گوێرەی هەواڵەکان هۆکاری سەفەری ئەو شانە بۆ بەغدا جگە لە هوڵ بۆ باشتر کردنی پێوەندی لەگەڵ پارتە شیعەکان، دەیەوێت لە ناوەرۆکی ڕێککەوتنی نێوان عێڕاق و تورکیا سەبارەت بە پرسە پێوەندیدارەکان بە شەنگال و پرسی ئاو و ناوچە سنوورییەکان ئاگادار ببێتەوە.

News ID 46895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha