AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٨ ١١:١٨

بە ئامادە بوونی سەدان زانا و بلیمەتی شیعە و سوننە؛

کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ورمێ دەستیپێکرد

کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ورمێ دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی ناوخۆیی و بیانی کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە ورمێ دەستیپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ چوارشەمە 18ی گەلاوێژ، کۆنفڕانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی بە بەشداریی شەش وڵاتی جیهان لە ورمێ دەستی بەکارەکانی کرد.

ئەم کۆنفڕانسە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئازەربایجان، سووریا ، گورجستان، رووسیا، عێراق و تورکیا دەبەسترێت.

دوو هەزار بانگهێشت نامە بۆ کەسایەتییە بلیمەتەکانیوڵات نێردراوە و 50 میوانی بیانی و 50 میوانی تایبەتی ناوخۆیی لەم کۆنفرانسەدا بەشدار دەبن.

News ID 46893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha