AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٥ ١٠:٤٥

نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا:

پارتی بۆ ئامانجەکانی خۆی کۆنترۆڵی شەنگالی کردووە

پارتی بۆ ئامانجەکانی خۆی کۆنترۆڵی شەنگالی کردووە

نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێڕاق رایگەیاند: پارتی کۆنترۆڵی شنگالی کردووە و بەهۆی لەبەرچاو نەگردتنی خواستەکانی خەڵکی ناوچەی شەنگال، ڕێککەوتنی هاوپەیوەند بە ئەو ناوچەوە نەهاتۆتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد شەبەکی زیادی کرد: قسەکانی بەرپرسانی کورد سەبارەت بە شەنگال بەهۆی لاوازیی حکومەتی فیدراڵە و هەر بۆیە ئەوان هەوڵ دەدەن لە دۆخی ئێستا و پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێڕاق ئاوەژۆ کەڵکوەربگرن.

ناوبراو وتیشی ناوچەی شەنگال لە ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوایە و هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە بەڵام پارتی ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵ کردووە و لە سەرچاوەکانی لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکی ستراتیژی، کەڵکوەردەگرێت.

News ID 46853

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha