AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٣ ٠٨:٣٧

مونافین لە هیچ کوێ ڕێیان نادرێت؛

تیرانا هاتنی مریەم ڕەجەوی بۆ ئالبانیای قەدەغە کرد

تیرانا هاتنی مریەم ڕەجەوی بۆ ئالبانیای قەدەغە کرد

دادگای ئەلبانیا بەو بەڵگانەی کە لە کەمپی مونافقین لەم دواییانەدا دەستی کەوتووە، ئەم گرووپعی تیرۆریستی ناوبرد و هاتنی مریەم ڕەجەوی بۆ ئالبانیای قەدەغە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی دادوەریی ئەلبانیا رایانگەیاند کە گرووپی موجاهدینی خەلق، تیرۆریستیە و لێرەوە بەدوا مریەم ڕەجەوی سەرکردەی ئەم گرووپە بۆی نییە بێتە ناو ئەلبانیا.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایان کرد کە دادگای بەرەنگاریی تیرۆریزمی ئەلبانی دوای ئەوەی بەڵگەی لە سەرکردایەتی ئەم گرووپە تیرۆریستیە وەدەست هێنا کە ڕێبەرایەتی تیمێکی ترسناکی کردەوەی تیرۆریستی لە ناوخۆی ئێران کردووە، رێگەیان لێگرت بێتە ناو وڵاتەکەیان.

شیاوی ئاماژەیە مریەم ڕەجەوی مانگی مەی ئەمساڵ لە کاتی پاکسازی کەمپی ئەم باندە تیرۆریستیە لە تیرانا لە لایەن پۆلیسی دژە تیرۆریزمی ئالبانی ؛ بەرەو فەڕەنسا هەڵات.

News ID 46832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha