بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی دادستێنی فیدراڵی ئەمریکا فەرمانی دا کە باری نەوتی نەوتکێشی دزراوی ئێران لە رۆخەکانی ئەمریکا بەتاڵ بکرێتەوە و، سەردار تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەڕەشەی کرد.
سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری لە کاردانەوە بە فەرمانی دادستێنی فیدراڵی ئەمریکا سەبارەت بە بەتاڵ کردنەوە و گواستنەوەی وەجبەی نەوتی دزراوی ئێران لە ئەمریکا وتی: ئەو زەمانە تەواو بوو کە دەستدرێژییان دەکرد و هەڵدەهاتن، ئێستا ئەگەر دەستدرێژی بکەن دەبێ چاوەروان بن لێیان دەدرێتەوە.
راشیگەیاند: هەر کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا بیەوێت نەوتەکەی ئێنە بگوازێتەوە، بە بەرپرسی دەزانین ، هەروا کە ئەمریکا بە بەرپرس دەزانین.
شیاوی ئاماژەیە نەوتکێشی هەڵگری نەوتی دزراوی ئێران 800 هەزار بەرمیل نەوتی تێدایە کە لە رۆخەکانی تێگزاسی ئەمریکا راگیراوە.
Your Comment