بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، غیاس سورچی بە وتنی ئەوەی کە شاندی کورد کە سەفەری بەغدای کردووە، بەس نوێنەری پارتییە، زیادی کرد: داوا لە یەکێتی نەکراوە کە ئەو شاندە هاوڕێیەتی بکات.
سورچی بە ئاماژە بە ئەوەی کە تەنانەت ئەگەر پارتیش پێشنیاری هاوڕێیەتی بۆ بەغداشی بردبا هەر ڕەتمان دەکردەوە، ڕایگەیاند: پارتی لەبەر ئەوە بەت تەنیا ڕۆشتووە کە پارتەکانی دیکە کە ڕێژەی داهات و پرسە نەوتییەکان ئاگادار نەبێتەوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی کە پارتی لە کاتی پێکهێنانی وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمەوە تا ئێستا دۆسیەی نەوتی هەرێمی لە کۆنترۆڵ بووە و هیچ پارتێک لە ئەو بارەوە ئاگادارییەکی نییە.
Your Comment