بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پێوەندی ڕێکخراوی سیخوڕی ئیسرائیل لەگەڵ ئەو کەسەی کە سووکایەتی قورئان کرد، هەواڵی دا.
لە دەقی ئەو بەیاننامە هاتووە: بە خەڵکی ئێران ڕایدەگەیێنین کە ئەو کەسەی کە لەم دواییەدا لە وڵاتی سوید سووکایەتی بە قورئان کرد ناوی سلوان مۆمیکایە و لەدایک بووی ساڵی 1986 لە عێڕاقە و لە ساڵی 2019 بووە ئەندامی مووساد. ناوبراو کەسێکی نوخراپ لە عێراق بووە و هەر لە ئەو بابەتەش کەڵکی وەرگرتووە بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی مووساد بەرەو لای خۆی و دەستی کردووە بە سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل و لە باتی ئەوەش مافی هاووڵاتی سویدی وەرگرتووە و هەر دوای ئەوەش درێژەی داوە ئەنجامی سیخوڕی و ڕاسپاردەییەکانی ئیسرائیل لەوانەش هەر هەوڵی ئەم دواییەی بۆ سووکایەتی کردن بە قرئان بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی ڕای گشتی جیهان و لە بیر کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە جەنین.
Your Comment