AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٩ ٠٧:١٠

کاردانەوەکان بە سووتاندنی قورئان پەرەدەسێنێت؛

کارداری باڵوێزخانەی سوید لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا

کارداری باڵوێزخانەی سوید لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید کارداری باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تارانی بانگهێشتی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتی بەشی رۆژاوای ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند بێدەنگی دەوڵەتی سوید لە بەرانبەر سووکایەتی بە قورئان، هۆکاران بۆ پێشێل کردنی یەکێک لە بنەماکانی مافی مرۆڤ روودارتر دەکات.

راشیگەیاند لەم رۆژانەدا کە موسڵمانان خەریکی ئەنجام دانی رێورەسمی حەج و بەجێهێنانی فەریزەکانی ئیسلان، سووکایەتی بە پیرۆزییەکانیان دەبێتەهۆی بڵاوسەندنی ڕق و کین و خراپ قۆستنەوەی ئازادی ڕادەربڕین.

زیادیشی کرد: ئێران هاوکات لە گەڵ جیهانیئیسلام، هەر جۆرە دەستدرێژی بۆ سەر کتێبی پیرۆزی موسڵمانانی جیهان و مۆڵەت دەرکردن بۆ ئەم کارەش قبووڵ ناکات.

News ID 46433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha