AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٤ ١٠:٥٠

کەنعانی موقەدەم بۆ مێهر:

ڕۆژاو بە دوای بووژانەوەی پێوەندی خۆی لەگەڵ ئێرانە

ڕۆژاو بە دوای بووژانەوەی پێوەندی خۆی لەگەڵ ئێرانە

چالاکی سیاسی بناژۆخواز بە وتنی ئەوەی کە ڕۆژاوا چی دیکە نایەوێت وزەی خۆی بۆ دژە شۆڕش بەکار بهێنێت، وتی: وڵاتانی ئەورووپی بەدوای پێکهێنان و پاراستنی پێگەی خۆی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێرانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن کەنعانی موقەدەم وتی: لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەدا ئەمریکییەکان زۆر هەوڵیان دا بە یارمەتی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئیسرائیل هەموو دژە شۆڕشەکان کۆ بکاتەوە و بە هەموو شێوەیەک یارمەتیدەریان بوون لە ئەو ڕێگایەدا.

ناوبراو درێژەیدا: ئەو بە ناو ئۆپۆزیسیۆنە لە ناوخۆی وڵاتدا هیچ پێگەیەکیان نییە.

کەنعانی موقەدەم زیادی کرد: ئەو کەسانە ، دەستەیەکن کە شەڕی دەروونیان لە ئەستۆیە و ئامانجیان دروست کردنی قەیرانی ناوخۆییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی فەڕەنسا بۆ ڕێگری لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانی مونافقین، وتی: هەوڵی فەڕەنسا نیشاندەری ئەوەیە کە جیهان گەییشتووەتە ئەو شوێنە کە ئەو دژە شۆڕشانە هیچ دەستکەوتێکیان بۆ ڕۆژاوا نییە کەواتە هەوڵ دەدەن پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئێران ببووژێننەوە.

چالاکی سیاسی بنامژۆخواز بە وتنی ئەوەی کە ڕۆژاوا چی دیکە نایەوێت وزەی خۆی بۆ دژە شۆڕش بەکار بهێنێت، وتی: وڵاتانی ئەورووپی بەدوای پێکهێنان و پاراستنی پێگەی خۆی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێرانن.

News ID 46370

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha