بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر لە کاردانەوە بە سووکایەتی ئیسرائیلییەکان بە قورئان، نووسی: هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیلییەکان بۆ سەر مزگەوتەکان و سووکایەتی بە قورئان، کاول کردنی ماڵەکان، کوشتنی ڕۆژانەی منداڵان و ژنان و خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین نیشانەی پابەند نەبوونی ئەو ڕژێمە بە هیچ هێڵێک لە دەستدرێژی بە پیرۆزییە ئایینییەکان و مافی مرۆڤە.
ناوبراو جەختی کرد: بێدەنگ بوون و هاوکات پاڵپشتی ڕۆژاواییەکان، ئەوانی لە ئەو دڕندەییە بێ باکتر کردووە.
Your Comment