بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویتەری نووسی: بە گوێرەی هەواڵەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی 30 ی جۆزەردان، پۆلیسی ئالبانی بە پێی حوکمی دادگای باڵای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئەو وڵاتە، بۆ پشکنین ، هەوڵی چوون بۆ کەمپی ئەشرەفی داوە .هۆکاری ئەو هەوڵە، هەوڵی تاوانبارانە و تیرۆریستی لەلایەن مونافقین لە ئالبانی ڕاگەیێندرا.
ناوبراو وتی: بەرپرسانی پێوەندیداری ئەو وڵاتە لە دۆزینەوە و دەست بەسەردا گرتنی ژمارەیەک سیستەمی ئەلکترۆنیکی و درۆن کە مونافقین هەوڵە تیرۆریستییەکانی خۆیی بە ئەوانە ئەنجام دەدا، هەوالیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەو گرووپە بە هەوڵی تیرۆریستی و سایبری، ڕێککەوتنی ساڵی 2014 لەگەڵ ئالبانیی پێشێل کردووە.
کەنعانی زیادی کرد: حکومەتی ئالبانی هەڵەی خۆی بۆ میوانداری لە تیرۆریستەکان قەرەبوو بکاتەوە.
Your Comment