بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کرد، ڕێککەوتنی سیاسی کراوە و بڕیاردراوە گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لاببرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەجیاتی گۆڕانکارییەکان سود لە دەقی ڕێککەوتنەکەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم وەرگیراوە و هەندێک بڕگەی تێدا دەستکاریکراوە.
بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبەغدا دواین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بودجەی عێراق و پشکی هەرێم تاوتوێبکەن.
Your Comment