بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو رۆژنامە ئەمڕۆ پێنج شەمە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: هەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندی میسر و ئێران بە جیدی لە ئارادایە.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی میسری ئاشکرای کردووە کە بە گوێرەی رێککەوتنەکانی پێشوو، بڕیارە کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئێران و میسر لە باڵاترین ئاستی بەرپرسانی ئەمنیدا لە بەغدا بەرێوەدەچێت.
چەند ڕۆژ لەمەوپێش کۆبوونەوەیەک لە نێران تاران و ئەنقەرە بە نێوبژیوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێوەچووبوو.
Your Comment