بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لەبەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی لەکۆیە هێزێکی پێشمەرگەو پۆلیس ڕووبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك تەقەیكردوه‌و پێنج كه‌س برینداربون.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، سه‌رجه‌م برینداره‌كان بریندارى فیشه‌كن، له‌و پێنج برینداره‌ش یه‌كێكیان له‌نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه كه پێشمه‌رگه‌یه.
ئه‌وه‌شى وت، "برینى دوان له‌برینداره‌كانى دیكه‌ش قورسه‌و له‌ژێر چاودێرى وردیى پزیشكیدان".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى ڕوداوه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس وتى، "تائێستا ورده‌كاریى دروستبونى ئه‌و گرژیه نازانرێت، به‌ڵام توانراوه ڕه‌وشه‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیش له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستى پێكردووە."
Your Comment