ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ لە رێپێوانی رۆژی قودسدا لە هەموو شاروشارۆچکە کانی ئقران خەڵکی ڕۆژوو وان هاتنە سەر شەقام و هاواریان بۆ ئازادی قودسی شەریف دەکرد.
لە کاتژمێر 10 بەیانی ئەمرۆ هەینی 25ی خاکەلێوە کە رۆژی جیهانیی قودسە وەکوو ساڵانی رابردوو ڕێپێوانی سەرانسەری لە هەموو ئێران بەڕێوەچوو بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و قاودانی ئەم ڕاستییە بە گوێ جیهاندا کە ئیسرائیل و رژێمی زایۆنی لە نەمان و سڕینەوەی یەکجاری نزیک بووەتەوە.
بە وتەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رژێمی زایۆنی لە تەمەنی 75 ساڵەی خۆیدا تا ئێستا هەرگیز ئەوەندە گرفتی نەبووە و قەیرانی قووڵی وای بە خۆوە نەدیوە.
ئەم خۆپیشاندانە هەزاران کەسیە لە تێلاڤیڤ و شارەکانی تر دەکرێت بە ڕاستی نیشانەی لەرزۆکی و لاوازی سیاسیە. و بەرپرسانی ئیسرائیلی خۆیان دەڵێن لەناوچوون و پووکانەوەی ئیسرائیل نزیکە.
دوای لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیەوە ئیمام خومەینی دوایین هەینی ڕەمەزانی ناو لێنا رۆژی قودس تا ئەمڕۆ هەموو ساڵێ لە سەرانسەری ئێران و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان موسڵمانان و ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین دێنە سەر شەقام.
ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە حاڵێکدا دەستی پێکرد کە گۆڕانکاری ناوچەیی و نێودەولەتی دەبینین و یەکگرتووییەک کە لە جیهانی ئیسلام ڕووی داوە، ئیسرائیلی خستوووتە حاڵەتی لاوازی و داماوییەوە.
Your Comment