AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٥ ٠٨:٢٢

لە ئۆپرلسیۆنێکدا؛

حوزەیفەی یەمەنی سەرکردەی ناسراوی داعش لە سووریا دەستبەسەر کرا

حوزەیفەی یەمەنی سەرکردەی ناسراوی داعش لە سووریا دەستبەسەر کرا

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکدا لە رۆژهەڵاتی سووریا حوزەیفەی یەمەنی سەرکردەی ناسراوی داعشیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێنتکام رایگەیاند کە حوزەیفەی یەمەنی سەرکردەی داعش لە سووریا لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستبەسەر کراوە.

لەوبارەوە ئاماژە دراوە، هێزەکانی فەرماندەیی ئەمریکا لە رۆژی ۱۲ی ئاپریل لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە رۆژهەڵاتی سووریا حوزەیفەی یەمەنی بەرپرسی تەدارۆکات و ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی داعشی دەستگیر کردووە.

دوو پاسەوانی حوزەیفەی یەمەنیش لەم ئۆپراسیۆنەدا دەستبەسەر بوونە.

News ID 45663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha