بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رایگەیاند: نەورۆز ئەمساڵ لەکاتێکدا تێدەپەڕێت کە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو بەردەوامبون و ڕەگداکوتانی ئاشتی مەدەنی، "ڕابردومان و ڕەگ و ریشەمان بەیەکەوە گرێدراون، هەروەک چۆن داهاتومان و چارەنوسمان هەمو بەیەکەوە گرێدراون".
محەمەد شیاع سودانی لەپەیامێکدا بڵاویکردەوە، "بە جوانترین و گەشاوەترین دەربڕینی هیوا، پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی گەلی کوردمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرجەم هەمو گەلی عێراقیمان و هەمو گەلانی ناوچەکە دەکەم کە ساڵانە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "نەورۆز ئەمساڵ لەکاتێکدا تێدەپەڕێت کە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو بەردەوامبون و ڕەگداکوتانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، سوڕاندنی شەمەندەفەری ئابوری و کارکردن و دەستپێکردنی بەرنامەی چاکسازیی گەورە و واقیعی، کە ئەولەویەتەکان لە بەرژەوەندی هاوڵاتی و پێداویستییەکان دەبێت، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە لە یەکەم ڕۆژی کارکردنی ئەم حکومەتەوە دەستمان پێکردوە".
محەمەد شیاع سودانی دەشڵێت: "هەروەک چۆن ئاواتەخوازین ڕۆژی نەورۆز ببێتە بۆنەیەک کە ئێمە وەک عێراقییەکان یەکڕیزی و پەیوەندیی و هەماهەنگی خۆمان بەهێز بکەین و ئاهەنگ بگێڕین بۆ هەمەجۆریی کە سامانی بەردەواممانە، دیدگاکەشمان بۆ ڕون دەبێتەوە کە ڕابردومان و ڕەگ و ریشەمان بەیەکەوە گرێدراون، هەروەک چۆن داهاتومان و چارەنوسمان هەمو بەیەکەوە گرێدراون".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، "نەورۆز هەمو ساڵێک هیوا بۆ ئەو کەسانە دەهێنێت کە ئاهەنگ دەگێڕن و لەگەڵیدا بەهاکانی کار و نیشتمانپەروەری تێدەپەڕێنن، ئەمساڵ پڕە لە هیوا، و پڕە لە کار بۆ وڵاتەکەمان، لەم ڕۆژەدا دوپاتیدەکەینەوە کە چاومان لە عێراقێکە کە پێکەوە بنیادی بنێین و هەمومان شانازی پێوەبکەین.
Your Comment