AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٨ ٠٩:٢٥

ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی کوردستان:

بودجەی عێراق بەنسبەت هەرێمی کوردستانەوە خراپ و مەترسیدارە

بودجەی عێراق بەنسبەت هەرێمی کوردستانەوە خراپ و مەترسیدارە

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، "بودجەی عێراق بەنسبەت هەرێمی کوردستانەوە خراپ و مەترسیدارە، لەکاتێکدا دانراوە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە 70 دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام بە 55 دەفرۆشرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حەمەساڵح رایگەیاند: "بودجەی عێراق بەنسبەت هەرێمی کوردستانەوە خراپ و مەترسیدارە، لەکاتێکدا دانراوە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە 70 دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام بە 55 دەفرۆشرێت و 56%شی بۆ کۆمپانیاکانی بواری نەوت دەچێت".

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەژێر ناوی "بودجەی عێراق، خراپ و مەترسیدار، پارە بۆ هەرێمی کوردستان دێت؟ نوسیویەتی، "کۆی داهاتی عێراق لە بودجەیە بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار دینار دیارکراوە، لەم بڕە 117 ترلیۆن دینار لە داهاتی نەوتە و 17 ترلیۆن داهاتی نانەوتیە، کۆی گشتی خەرجیەکانی بودجە 199 ترلیۆن دینارە، بەمەش خەرجیەکان بڕی 64 ترلیۆنی لە داهات زیاترە، کەواتە ئەم کورتهێنانە بەچی پڕ دەکرێتەوە!".

راشیگەیاندوە، "نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار دانراوە! ئێستا 70 دۆلار ناکات! کەواتە ئەگەری بەهێز زیادبونی کورتهێنانە".

سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "دانراوە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت و بەرمیلی بە 70 دۆلار، نەوتی هەرێم ئێستا نزیکەی 55 دۆلار دەکات، دەبێت نزیکەی 56٪ ی ئەم پارەش بۆ کۆمپانیا بێت!"

ئەوەشی ئاشکراکردوە، "بەڕەچاوکردنی داهاتی ناوخۆ، عێراق دەبێت مانگانە نزیکەی 350 ملیار دینار وەک بودجەی تەواوکاری بداتە هەرێم، ئەمەش دەکاتە ئەستەمە، دەبو بەرپرسانی هەرێم وردتر ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن و میکانیزمێکی ڕونتر دانێن".

News ID 45423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha