AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٣ ٠٧:٥٨

لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر:

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان: کات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە/ هەڵبژاردن بکەن

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان: کات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە/ هەڵبژاردن بکەن

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی دوای کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق هاتە هەرێم و لەگەڵ بەرپرسانی هه‌رێمی كوردستان لە سەر چەند بابەتی هەستیار كۆبوه‌ووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا کوردییەکان نووسیان گۆتێرێز داوای لە بەرپرسانی هەرێم کردووە هه‌رچی زووتر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هاوكات هۆشداری پێداون له‌وه‌ی كه‌ كات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نیه‌.

خەندان نووسی: سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌ نێو كۆبونه‌وه‌كان پێی ڕاگەیاندووین کە لەسەردانەکەی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (2ی 3ی 2023) بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵادا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر چوار دۆسیە وەستاوە و هۆشداریشی داوە کە بەردەوامی دۆخی کوردستان بەم شێوەیەی ئێستا، کە ناکۆکی ناوخۆیی، دواکەوتنی هەڵبژاردن و پاشه‌كشه‌ی ئازادی له‌ هه‌رێمی كوردستان لە سیما دیارەکانین، تاسەر بەردەوامی نابن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دو لە پەیامەکانی بۆ دەسەڵات و خەڵکی کوردستانیش رونکردەوە، کاتێک لە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکەیدا لە هەولێر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە و وتی، داوا لە هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ دەکات بۆ چارسەری کێشەکان کۆببنەوە و بگەن بەرێککەوتن، چونکە "رێککەوتن و کاری پێکەوەیی لە بەرژەوەندی هەمو لایەکدایە"

راگەیاندنەکان ئاشکرایان کردووە کە گۆتێرێز لە هەموو کۆبونەوەکانی لە هەرێمی کوردستان داوایکردوە لایەنەکانی هەرێم بەجددی کاربکەن بۆ ئەوەی لەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

هەروەها جەختی کردۆتە سەر چارەسەریی ناکۆکی ناوخۆیی لایەنەکانی کوردستان و ئاماژەی داوەتە پرسی زیندانیانی بادینان و نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان .

News ID 45270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha