بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەڵێنەکەی خۆی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە ساڵێکدا دەباتە سەر، وتی: بەڵێنی ساڵانە یەکمیلیۆن هەلی کار هاتۆتەدی.
ڕەئیسی لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند : وەفاداریی خەڵک و سەربەخۆیی ئێران و پشتیوانی لە ستەم لێکراوان ومەزڵۆمەکان بووەتە هۆی تووڕەیی دوژمنەکان.
ڕاشیگەیاند: گەمارۆ و هەڕەشە لە سەر وڵاتی ئێمە لە لایەن دوژمنەکانەوە زۆر زیاتر بووەتەوە بەڵام دان بەوەدا دەنن کە گوشاری زۆرینە بە ئامادەبوونی و یەکگرتوویی خەڵک شکستی هێناوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: چونکوو وڵاتی ئێمە ڕووی لە گەشە ناوە، دوژمن تووڕەیە و بە شەڕێکی تێکەڵ دەیەوێت شەمەندەفەری پێشکەوتنی ئەم وڵاتە بوەستێنێت.
سەبارەت بە کێشەی ژەهراوی بوونی ژمارەیەک قوتابی لە هەندێ قوتابخانەی دوو شاری ئێران رایگەیاند: دوژمن دەیەوێت دڵەڕاوکێ و نیگەرانی لە قوتابخانەکان دروست بکات و نائەمنی و ترس و بێ هیوای بخاتە ناو کۆمەڵگا و ئاژاوە بنێتەوە.
Your Comment