بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتمی، راوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران لە کاروباری ئەرتەش رایگەیاند: ئێران پێشکەوتووترین جیهازات و چەک وچۆڵی بواری شەڕی وشکانی، مووشەکی باڵستیک و کرووز و سیستەمی پەدافەندی، پاپۆری پێشکەوتوو، بەلەمی سووک و تیژڕەو، ژێرئاوگەڕی غەدیر و فاتێح، جیهازاتی ئەلەکترۆنی و پعیوەندی گرتن، مانگیلە و مانگیلەبەری بە هەوڵ و تێکۆشانی گەنجانی پسپۆڕ و زانا لە ژێر گەمارۆدا وەدەستهێناوە.
ئەمیر سەرتیپ حاتمی رایگەیاند: بەشێکی زۆر لە هەرای ئەم دواییە سەبارەت بە توانایی درۆنیی ئێ ان، ئەگەرچی درۆ بوو بەڵام دانپێدانانی ئاشکراش بوو بە دەسەڵاتی ئێران لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
Your Comment