AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٦ ٢٠:٢٨

به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى:

یەکێتی و پارتی وایان کردووە راپرسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاو بێتەوە

یەکێتی و پارتی وایان کردووە راپرسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاو بێتەوە

به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى هۆشداریده‌دات به‌به‌غدا سه‌باره‌ت به‌وروژاندنى پرسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سه‌باره‌ت به‌بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕاپرسییەک لەڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی فەرمی حکومەتی عێراق له‌باره‌ى هەڵوەشاندنەوەی قه‌واره‌ى هەرێم، حاکم قادر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان، کیانێکی دەستورییەو گەلانی عێراق‌و گەلی کوردستانیش دەنگیان بەو دەستورەداوە، ئەو ڕاپرسییەو بڵاوکردنەوەی لەمیدیای عێراقدا، کارکردنە دژی دەستورو تەنانەت دژی پڕەنسیپەکانی حكومەتی فیدراڵی عێراقیش".

‎به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، "هەرێمی کوردستان بەغدا دروستینەکردوە، قەوارەی هەرێم دەستکەوتی گەلی کوردستان‌و خەڵکەکەیەتی."

‎حاکم قادر پێیوایە، لەکاتێکدا لەهەرێمی کوردستان ناکۆکییەکی قوڵ لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت یەکێتی‌و پارتی هەبێت‌و کاتێکیش دەچنە بەغدا، بەوەفدی جیاوازبچن، ئەو لاوازییە وایکردوە میدیای ئەو حکومەتەی کورد یەکێکە لەپێکهێنەرەکانی، زاتی ئەوەبکات ئەنجامی ڕاپرسییەک بڵاوبکاتەوە کە شەرعیەت بەهەڵوەشاندنەوەی هەرێم بدات.

‎سەبارەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش حاکم قادر ده‌ڵێت، "کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی زۆر بەوردی چاودێریی هەرێم دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن‌و هەربۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلەبکەن لەڕێککەوتن بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بەجۆرێک کە هەڵبژاردنەکە گوزرارشت لەئیرادەی گەلی کوردستان بکات‌و تۆمارێکی دەنگدەرانی پاک هەبێت".

News ID 45212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha