AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢ ١٥:٠٥

ئەندامێکی جەهەپە رایگەیاند:

ئیزنی یارمەتی گەیاندن بە کوردە عەلەوییەکان لە تورکیا نادرێت

ئیزنی یارمەتی گەیاندن بە کوردە عەلەوییەکان لە تورکیا نادرێت

هێزێکی خۆبەخشی فریاکەوتن کە لە بازارجیکی مەرعەشە، قەدەغەی ناردنی یارمەتی گەیاندن بە ئەو ناوچانەی کە کورد-عەلەویان تێدایە، ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دنیز ئینجە کە وەکوو هێزێکی فریاکەوتنی خۆبەخش چووەتە مەرعەش و لە بازارجیکدایە، ئاشکرای کرد کە بەهۆی قەدەغەکردنی یارمەتی لەلایەن ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیران و ڕووداوە پێش بینی نەکراوەکان و هەروەها مانگی سووری تورکیاوە ئەگەری ناردنی یارمەتی بۆ گوندگەلێک کە دانیشتووانیان کوردی-عەلەوین بوونی نییە.

ئەو کەسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە عەلەوییەکان و کوردەکانی دانیشتووی ئەو ناوچە سکاڵایان هەیە لە کەم بوونی یارمەتییەکان.

News ID 45170

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha