AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٩ ١١:٣٥

کەنعانی بۆ مێهر:

دۆسیەی زیندانیان ،بارمتەی ئەمریکا لە دانوستانی ئەتۆمی

دۆسیەی زیندانیان ،بارمتەی ئەمریکا لە دانوستانی ئەتۆمی

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بە بیانووی گەمارۆکانەوە، چەند هاووڵاتی ئێرانیی بە تۆمەتی پێشێل کرانی گەمارۆکان دەستگیر کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: ڕۆژاوا بە ڕێبەری ئەمریکا ئەم ڕۆژانە لە هەوڵ بۆ کۆنە کردنی دانوستانەکانن و هاوکات لەگەڵ دۆسیەی دانوستانەکان هەوڵەکانی خۆیان بۆ گوشار لەسەر ئێران لەوانە دروست کردنی ئاژاوە و ئاڵۆزی لە زیاد دەکەن. ئەو سیاسەتەی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی خاڵ لە ئێران و هەروەها دەرکردنی سیخوڕەکانی خۆی لە زیندانەکانی ئێرانە.

هەواڵدەری مێهر لەم دواییەدا میوانداری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بوو تا وێڕای ئاوڕدانەوە بە ئەوەی کە لە سیاسەتی دەرەوە هەیە، هەندێک پرسیار و ناڕوونیش شرۆڤە بکرێت.

وادیارە ئەمریکالەم دواییەدا زیاتر لە سەر ئازاد کردنی زیندانیە دوو هاووڵاتییەکانی خۆی زۆر مانۆڕ دەدات و دەزگای دیپلۆماسی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە بە چاوی مرۆییەوە دەڕوانێتە بابەتەکە و ئامادەی هاوکارییە. هەروەها ئەو بابەتەش دەبیسترێت کە ئەمریکا بابەتی ئازادی زیندانیانی خۆی کردووەتە گرەو بۆ گفتوگۆی ناڤۆکی. ئەگەر دەکرێت لەسەر ئەو بابەتە شرۆڤە بدەن.

بابەتی زیندانیان یەکێک لە ئەو بابەتانەیە کە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ی باس دەکرێت. بەداخەوە ئەمریکا بە بیانووی گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانیی بە تاوانی پێشێل کردنی گەمارۆکان خستووەتە زیندانەوە ئێمەش ئەوە بە ئەرکی خۆمان دەزانین کە لێیان بەرگری بکەین و بۆ ئازاد کردنیان هەوڵ بدەین.

روانگەی دەوڵەتی ئەمریکا بەتواوەتی ڕوونە و ڕوانگەیەکی سیاسی و هەلخوازانەیە بە شێوەیەک کە ئێمە ئاوا تێدەگەین کە ئەمریکا وەکوو ئامیرێک بۆ کۆنترۆڵی هەڵسوکەوتی ئێران بەکار دەهێنێت. ئێمە بۆ ئازادی ئەو زیندانیانە هەوڵ دەدەین بەڵام ئەمریکا دەیداتە پاڵ بابەتی دیکە لەوانە پرسی دانوستانی ناڤۆکییەوە.

ئێران هەمیشە پابەندی دیپلۆماسی بووە

کاتێک کە محەمەد ئالی سانی هاتە تاران، جەختی کرد کە لەلایەن لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەتایبەتی ئەمریکاوە، پەیامی هێناوە ئەگەر دەکرێت سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو پەیامگەلە باس بکەن و ئایا ئەو پەیامگەلە سەرەنجی تارانی ڕاکێشا؟

کۆماری ئیسلامی هەمیشە پابەندەی دیپلۆماسی بووە و لەسەر پرسەکانی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە بەرپرسیارانە چووە پێشەوە و وەکوو ڕیگایەکی جێ بڕوا ڕوانیە کورسی دانوستانەکاندا.

دەمانەوێت ئەسەدوڵڵا ئەسەدی ئازاد بکرێت

ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی وتی کە لێپرسینەوە و زیندانی کردنی ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە بەتواوەتی نایاساییە. هەوڵی دیپلۆماتیکی زۆر بۆ ئازاد کردنی دراوە و تەنانەت لەگەڵ وڵاتی بەلژیک ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی زیندانییەکان واژۆ کرا بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە و هەوڵەکان بۆ ئازاد کردنی دریژەی دەبێت.

خستنی ناوی سوپا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان پێشێل کرانی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە

کەنعانی ل ئەو بارەوە وتی: ئەو هەوڵەی کە لە پەرلەمانی ئەورووپا درا نابەرپرسیارانە و بەهۆی تێگەییشتنی هەڵەی بەرپرسانی ئەورووپایە. کاریگەری لۆبی دوژمنان و دژبەرانی دەسەڵات کاریگەری کردووەتەسەر ئەورووپییەکانەوە. پا گەورەترین هێزی دژە تیرۆریزم لە ناوچەکە و جیهانە. بە پیی دەستووری ئیران سپا یەکێک لە هێزە سەربازییە فەرمییەکانە و ئەنجامی ئەو کارە پێشێل کرانی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

ڕێککەوتن ڕێگایەکی دوولایەنەیە

جۆزێف بورل لە گفتوگۆی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ والێستریت ژۆرنال، زۆر بێ هیوا دیار نەبوو کە ئەو بۆ خۆی تەنیا کەسێکە کە بەرەڤانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات. ناوبراو هەروەها چەند هۆشدارییەکی سەبارەت بە کۆتایی ڕێککەوتنی ناڤۆکی داوەتە ئێران، وادیارە بورل لە ڕۆڵی خۆی وەکوو ئاسانکاری دانوستانەکان دوور کەوتووەتەوە؟

ئەوەی کە لە بەرپرسانی فەرمی ئەورووپا و ئەمریکا دەبیسترێت باس لە هیواداری ئەوان بە چارەسەری کێشەکان لە بواری ناڤۆکی لە ڕێگای ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات و پێیان وایە کە دەکرێت دانوستانەکان دەست پێبکەنەوە و و بەتایبەتی ئەوەی کە ئێران وەکوو لایەنی ڕێککەوتنەکەورەی جیدی هەیە بۆ دانوستان و دیپلۆماسی.وادیارە هێشتا ڕێگای دیپلۆماسی لە ڕێککەوتنی انڤۆکی ئاوەڵایە بەڵام ڕێککەوتن ڕێگایەکی دوولایەنەیە و هەموو ئەندامانی ئەو ڕێککەوتنە بەرپرسیارن.

News ID 45138

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha