AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٨ ١٦:٣٢

پەیامی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشار ئەسەد؛

عێراق بە شێوەی هەمەلایەنە پاڵپشتی لە سووریا دەکات

عێراق بە شێوەی هەمەلایەنە پاڵپشتی لە سووریا دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری سووریا کە لەلایەن سەرۆکی حەشدی شەعبییەوە پێشکەشی بەشار ئەسەد کرا لەسەر پاڵپشتی هەمەلایەنەی بەغدا لە دیمەشق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، فالح فەیاز سەرۆک حەشدی شەعبی عێڕاق لە دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پەیامی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر پاڵپشتی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لە سووریای پێشکەشی ناوبراو کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەی خۆیدا وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی کوژرانی هەزارن هاووڵاتی سووری بە هۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەوە، جەختی کرد کە عێراقبە هەموو ئیمکاناتیەوە پشتیوانی دەکات لە هەوڵەکانی حکومەتی سووریا بۆ کەم کردنەوەی پاشهاتەکانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە .

News ID 45128

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha