بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسی: ئەوە بە بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێم کە یاریی شکستی خواردووی ترساندن بە ئێران ڕابگرن، دروست کردنی هەواڵ سەبارەت بە ڕێبەری ئەلقاعیدە و پێوەندیدانی بە ئێرانەوە هۆی پێکەنینە.
ناوبراو زیادی کرد: پێکهێنەرانی ئەلقاعیدە و داعش، بەرپرس و هۆکاری گەشەی تیرۆریزم لە جیهانن.. ناونیشانی هەڵە مەدەن.
Your Comment