AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٧ ١٢:٣٥

ئیسماعیل هەنیە:

ئیسرائیل چی دیکە چاوی بە ئارامی و ئاسایش ناکەوێت

ئیسرائیل چی دیکە چاوی بە ئارامی و ئاسایش ناکەوێت

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بز‌ووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە کاردانەوە بە شەهادەتی پێنج خەباتگێڕی فەلەستینی، وتی: ئیسرائیل چی دیکە چاوی بە ئارامی و ئاسایش ناکەوێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە ، لە کاردانەوە بە تیرۆری ژمارەیەک لە خەباتگێڕانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەمپی عەقبە جەبر لە ئێریحا، جەختی کرد: دوای ئەم جەنایەتە دزێوە، بەرخۆدان لەم ناوچە درێژەی دەبێت.

وتیشی: گرووپەکانی بەرخۆدان بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان تا دەرکردنی داگیرکەران لەم نیشتمانە.

جەختیشی کرد کە درێژەی جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین لە کۆتایدا داوێنی ئەم رژێمە دەگرێت و دوژمن یک چرکە چاوی بە ئارامی و ئاسایش ناکەوێت و رۆژانێکی دژواری لە بەردەم دایە.

News ID 45016

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha