AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٤ ١١:٠٩

کتاب “تۆ دەریامی” لە مامۆستا “عەزیز شاهڕۆخ “بڵاو کرایەوە

کتاب “تۆ دەریامی” لە مامۆستا “عەزیز شاهڕۆخ “بڵاو کرایەوە

کتێبی تۆ دەریامی کە بەسەرهات و ئاوازەکانی مامۆستا عەزیز شاهڕۆخ “هونەرمەندی مەهابادی” بە سەرپەرشتیاری مەهدی بایزیدی و سارا محەمەدیان نووسراوە، لەلایەن بڵاوگەی ڕۆژەوە، بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی بایزیدی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو کتێبە نزیک بە 17 ساڵ لەمەوپێش لەلایەن بڵاوگەی ئاراسەوە لە هەرێمی کوردستان و لە ژمارەیەکی کەمدا لەچاپ درابوو، هەر بۆیە بڕیار درا کە بە هەندێک گۆڕانکارییەوە ئەو کتێبە دووبارە لەچاپ بدرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەم پێیە ئەو کتێبە بە چاوەدێری مامۆستا عەزیز شاهڕۆخ ئاوڕی لەسەر درایەوە و دووبارە لە چاپ درا. هەروەها لە چاپی نوێی ئەو کتێبەدا شێعر و ئاوازەکانی دوو ئەلبوومی دوایی مامۆستا بە ناوەکانی مەهاباد و سکاڵا، زیاد کراوە.

بە وتەی بایزیدی ئەو کتێبە لە چوار بەشدا پێک هاتووە کە بەشی یەکەم پێشەکییە و بەشی دووهەم بەسەرهاتی مامۆستا لە نووسینی خۆیە و بەشی سێهەم دەقی شێعر و ئاوازەکانی مامۆستایە و بەشی چوارەمیش ئەلبوومی وێنەیە.

بایزدی ڕاشیگەیاند: ئەو کتێبە لە 500 ژمارەدا و لەلایەن بڵاوگەی ڕۆژەوە لە سنە لە چاپ دراوە و لەلایەن ناوەندی کتێبی شنەوە لە سەقز ڕەوانەی بازاڕ کراوە.

News ID 44987

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha