AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٣ ١٤:١٨

وەزیری دەرەوی فەڕەنسا باسی دەکات؛

بەردەوامیی هەڵوێستی دوژمنانەی پاریس لە دژی تاران

بەردەوامیی هەڵوێستی دوژمنانەی پاریس لە دژی تاران

وەزیری دەرەوی فەڕەنسا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی سعوودی هەندێک پاگەندی لە دژی ئێران هێنایە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەرقولئەوسەت: کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ وڵاتانی ناوچەکە پاگەندەی کرد کە ناوچەکە ناسەقامگیریەکی ڕوو لە زیاد بوون بە خۆیەوە دەبینێت و پتەو بوونەوەی پێوەندییەکانی فەڕەنسە لەگەڵ عەرەبستان و ئیمارات دەتوانێت ڕێگایەک لەبەرانبەر ئەو دۆخە بێت.

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەگەلێکی لە دژی ئێران هێنایە ئاراوە.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش پاگەندەی کرد: دانوستانەکان سەبارەت بە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران گەییشتووتە بنبەست و بەرپرسیارێتی تەواویشی لە ئەستۆی ئێرانە کە هەلی قبووڵ کردنی دقی پێشنیاری یەکێتی ئەورووپا کە لەوانەیە باشترین پێشنیار بوو، لە دەست دا. ئێران درێژە دەداتە چڕ کردنەوەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی خۆی کە هی نیگەرانیە و هەروەها ڕێگری دەکات لە چاوەدێری ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.

ناوبراو پاگەندەی کرد: لەگەڵ هاوبەشەکانی خۆمان بەدوای دۆزینەوەی ڕێگایەکی دیپلۆماتیک بۆ ئەو بابەتەین و داوا لە ئێرانی دەکەین کە پابەندی بەڵێنەکانی بێت و بە شێوەی جیدی هەوڵ دەدەین بە دەست پێڕانەگەییشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی. بە هاوکاری هاوبەشەکانی خۆمان لەسەر ڕەوتی گواستنەوەی درۆن لە ئێرانەوە لە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشە، زووممان کردووە.

ناوبراو هەروەها پاگەندی بەشداری ئێران لە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراینای کرد و دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران هێنایە ئاراوە.

دیداری وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بێن سەلمان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە گەشتێکی فەرمیدا بۆ ڕیاز لەگەڵ وەلیعەهدی عەرەبستان دیداری کرد و لەسەر پیوەندییەکانی عەرەبستان و فەڕەنسا و ڕێگاکانی گەشەی ئەو پێوەندییە و هەروەها گۆڕاناکرییە ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکان گفتوگۆیان کرد.

News ID 44982

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha