بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، حکومەتی ئۆسترالیا دوێنێ ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی ئەو وڵاتە لە دژی ئێران زیاد دەکات.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو مێدیایە، بیانووی ئۆسترالیا بۆ سەپاندنی گەمارۆ لە دژی ئێران، بەرەنگار بوونەوەی ئاژاوەچییەکان و تێکدەرانی ئاسایشی خەڵک و هەروەها ناردنی پاگەندەیی چەک لەلایەن تارانەوە بۆ مسکۆ ڕاگەیێندراوە.
لە بەیاننامەی دەوڵەتی کانبرا لە ئەو بارەوە هاتووە کە عەبدولڕەحین مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران و بەرپرسانی باڵای بەسیج لە نێو گەمارۆدراوەکاندا هەیە.
ئەو گەمارۆگەلە بریتیە لە قەدەغە سەفەر و داخرانی دارایی ئەو کەسانە لە ئۆسترالیا .
لە نێو ئەو کەسانە کە گەمارۆ دراون فەرماندەی گشتی ئەرتەش، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش، هەندێک بەرپرسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، پارێزگاری کوردستان واتا ئیسماعیل زارعی کووشا و هەروەها عەلیڕەزا مورادی فەرمادنەی ئینتزامی سنە، و هەندێک بەرپرسی پارێزگاکانی دیکە لەوانە کرماشان و تاران و کەرەج دەبینرێت.
Your Comment