AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٩ ١١:٣١

دۆلار و خۆپیشاندان بووەتە ئامرازێک؛

هۆشداریی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە ئاژاوەگێڕی ئەمریکا لە دژی حکومەتی عێراق

هۆشداریی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە ئاژاوەگێڕی ئەمریکا لە دژی حکومەتی عێراق

یەکێک لە ئەندامانی باڵای هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە ئەمریکا لە دۆلار، خۆپیشاندانی سەر شەقام و بژاردەی دیکە وەکوو چەک لە ناوخۆی عێراق و لە دژی حکومەتی محەمەد شیاع سوودانی کەڵک وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی زوبەیدی یەکێک لە ئەندامانی هاوپیەمانی فەتح سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی ئەمریکا لە ئامێر و کەسانێکی سەر بە خۆی لە ناوخۆی عێراق لە دژی حکومەتی محەمەد شیاع سوودانی ، لە ئەگەری هەوڵی چاکسازی بۆ خزمەت بە گەلی عێراق، هۆشداریی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زوبەیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە زیادی کرد: ئەمریکا ئەمریکا ئامێرگەلێکی لەبەردەست دایە کە لە ساڵی 2019 لە دژی عێراق و بەتایبەتی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەکاری هێنا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەبدولمەهدی لە سیاسەتەکانی خۆی هەمبەر خەڵکی عێراق هەڵەی نەکرد، بەڵکوو لە بەرانبەر سیاسەت و هەوڵەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق وەستایەوە.

News ID 44925

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha