AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٧ ٢٣:٢٣

عەبدولمەلیک حوسی:

بێدەنگی هەمبەر سووتانی قورئان جینایەتێکی گەورەیە

بێدەنگی هەمبەر سووتانی قورئان جینایەتێکی گەورەیە

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژە بە دوژمنایەتی دوژمنانی ئۆمەتی ئیسلامی لەگەڵ قورئانی کەریم لە لۆبی ئیسرائیل وەکوو گەورەترین دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان ناوی برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵاه یەمەن وتی: سەربڵندی و شەرەفی موسڵمانان پێوەندی بە قورئانەوە هەیە و ئەو کتێبە هۆی ئازادی مرۆڤایەتییە.

ناوبراو زیادی کرد: لۆبی ئیسرائیل و جووەکان زیاترین جووڵە و دژایەتیان لە دژی ئیسلام و قورئان و موسڵمانان لە جیهان هەیە.

هەروەها وتیشی: هیچ پاساوێک بۆ سووکایەتی و سووتاندنی قورئان بوونی نیە و بێدەنگی زۆربەی موسڵمانان هەمبەر ئەو سووکایەتییە جینایەتێکی گەورە و هەڵەیەکی گەورەیە.

News ID 44902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha