بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی زایۆنیستی واللا لە راپۆرتێکدا بە پاگەندەی هاتنی دوو کۆپاپۆڕی شەڕکەری ئێران بۆ ناو ئاوە ناوچەییەکانی ئۆسترالیا، رایگەیاند: ئێران باڵی دەریایی بەهێز و دوور مەودای هەیە کە ئەم بابەتە بۆ ئیسرائیل جێگەی نیگەرانییە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە : ئەم دوو کۆپاپۆڕە شەڕکەرە ئێرانییە لە سەفەرێکی دوور ودرێژدا هێزی دەریایی خۆیان تاقی کردەوە و گەیشتنە ئاوە ئابوورییەکانی ئۆسترالیا.
ئاماژەش دراوە کە ئێرانییەکان بە ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە دەریاییە دەیانەوێت بە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە تایبەت ئەمریکا نیشان بدەن کە لە گەمارۆکان ناترسن.
Your Comment