AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٢ ٠٩:٣١

پلەی گەرمای ٢١_ لە کوردستان تۆمار کرا

پلەی گەرمای ٢١_ لە کوردستان تۆمار کرا

بەرپرسی گشتی کەشوهەوا ناسی کوردستان وتی: سەراو شارەک سەر بە شاری دێولان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا بە تۆمار کردنی پلەی گەرمای ٢١_ ساردترین شوێنی پارێزگا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحیم سدیقی ڕایگەیاند: تا کۆتایی ڕۆژی هەینی هەوای پارێزگا سەقامگیرە و سەرمای زۆری لەگەڵە.

ناوبراو زیادی کرد: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا سەراو شارەک سەر بە شاری دێولان بە ٢١ پلەی گەرما ژێر سفر ساردترین شوێنی پارێزگای کوردستان بوو.

سدیقی ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بە بەرز بوونەوەی ڕێژەی هەور و بارینەکان، پلەی گەرماش بەرەو سەر دەڕوات.

News ID 44728

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha