بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەنوسراوێكدا كه ڕۆژى 4ى ئه‌م مانگه ده‌رچوه، بڕیارده‌رى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بڕیاریداوه به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و سه‌ركردایه‌تیانه‌ى حزبه‌كه‌ى كه چونه‌ته به‌غداو سكاڵایان دژى حزبه‌كه‌یان تۆماركردوه.
له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، "له‌به‌ر ڕۆشنایی كۆبونه‌وه‌ى كارگێڕانى مه‌كته‌بى سیاسى كه ڕۆژى 3ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوه، بڕیاردراوه به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌ڤاڵانه‌ى كه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تین‌و سكاڵایان دژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌به‌غدا تۆماركردوه".
ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌كۆبونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگێڕیدا بڕیارى له‌باره‌وه‌داوه پێكهاتون له‌ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌و سه‌ركه‌وت زه‌كى ڕزگار حاجى حه‌مه ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى‌و هاوكات ئه‌ندامى لیژنه.
لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه ده‌كات، دواتر به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، بڕیارى ده‌ركردن‌و دورخستنه‌وه‌یان له‌ڕیزه‌كانى یه‌كێتى ده‌رده‌كرێت.
چوار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە پێكهاتون له(چه‌تۆ ساڵح، سه‌ردار هه‌ركى، ژینۆ محه‌مه‌دو په‌روین كاكه حه‌مه) چونەتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان‌و لەفەرمانگەی هێزە سیاسیەکان کۆمەڵێک بەڵگەنامەو دۆسیەیان داوەتە کۆمسیۆن بۆ سەلماندنی ئەوەی کە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بوەو ئێستا‌و بەبڕیارێکی تاکلایەنەو وەک خۆیان دەڵێن بەجوڵەیەکی شێوەی کودەتا، لەسەر کارلابراوەو ئێستا هەوڵی بەدەستهێنانەوەی مافی لاهور شێخ جەنگی‌و هاوڕێکانی دەدەن.
Your Comment