AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٣ ١١:١٧

داوای یەکگرتنەوەی هەموو گرووپەکان دەکات؛

کاردانەوەی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام بە دانوستانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە

کاردانەوەی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام بە دانوستانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە

سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام بە دانوستانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئەبوو محەمەد ئەلجەولانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام(بەرەی نوسرەی پێشوو) بە دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لەژێر چاوەدێری ڕووسیا کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جەولانی وتی: دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لەژێر چاوەدێری ڕووسیا لادانێکی مەترسیدارە.

ناوبراو لە هەمان حاڵدا داوای لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری سووریا کرد لەگەڵ تەحریرولشام بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشەیە یەکبگرن.

News ID 44625

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha