AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٩ ١١:٤٣

کەنعانی:

بەرەوڕوو بوونەوەی یاساشکێنەکان بەرپرسیارێتی هەموو دەوڵەتەکانە

بەرەوڕوو بوونەوەی یاساشکێنەکان بەرپرسیارێتی هەموو دەوڵەتەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە ئیدانە کردنی هەڵوێستی نوێی دەستیوەردانانەی هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران وتی: بەرەوڕوو بوونەوەی یاساشکێنەکان بەرپرسیارێتی هەموو دەوڵەتەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەمعانی بە ئیدانە کردنی هەڵوێستی نوێی دەستێوەردانانەی هەندێک وڵاتانی ڕۆژاوایی و بەرپرسەکانیان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران وتی: هەر ئەو جۆرە کە جێبەجێ کردنی یاسا و هێنانی ئاسایشی گشتی ئەرکی هەموو دەوڵەتەکانە، بەرەوڕوو بوونەوەی کاریگەر هەمبەر هەر جۆرە یاساشکێنی، ئاژاوە و پەرەپێدانی نائەمنییەک لە کۆمەڵگاش لە بەرپرسیارێتییە زەروورییەکانی دەوڵەتەکان لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

کەنعانی درێژەی دا: ئەو دەوڵەتانەی کە بەرەوڕووی داواکرییە مەدەنی و ئاشتیخوازانەکانی خەڵکی خۆیان دەبنەوە و سەرکوتیان دەکەن، مافیان نییە لەسەر هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری جێبەجێ کردنی یاسا و دەرکردنی سزا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی توندوتیژی و تێکدانی ئاسایشی گشتی قسە بکەن.

News ID 44385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha