AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٠ ١٠:٢٨

میت پاگەندەی کرد:

کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە شەنگال

کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە شەنگال

میت پاگەندەی کرد ئەندامێکی باڵای هەواڵگری پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شەنگال کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا(میت) پاگەندەی کرد فاتمە ئەنوەر هاوئاهەنگ کاری هەواڵگری و ئەندامی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شەنگال کوژراوە.

هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا، ئەناتۆڵی، لە زمانی سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە پاگەندەی کرد ئەنوەر جگە لە ئەنجامی ڕاسپاردەیی هەواڵگری بۆ پەکەکە، ئەرکی پەروەردە کردنی هێزە هەواڵگرییەکانی ئەو گرووپەشی لە ئەستۆ بووە.

دەوترێت فاتمە ئەنوەر لە ساڵانی دەیەکانی 1990 بووە ئەندامی پەکەکە و لە عێراق و سووریا چالاکی کردووە.

News ID 44307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha