AP ١٤٠١ سەرماوەز ٣ ٠٩:١٣

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کرد:

ئۆکراینا دانی بە هەڵەی خۆیدا نا/ درۆنەکانی ڕووسیا و ئێران هاوشێوەن

 ئۆکراینا دانی بە هەڵەی خۆیدا نا/ درۆنەکانی ڕووسیا و ئێران هاوشێوەن

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی خۆی بە ئاماژە بە بردنی چەکی ئەمریکی و ئیسرائیلی بۆ ناو وڵات وتی: 76 ناوەندی دژە ئێرانی لە هەرێمی کوردستان چالاکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئێران وتی: بەختەوەرانە پیلانێک کە بە ئامانجی شەڕی ناوخۆیی و دابەش کردنی ئێران داڕێژرابوو، شکستی هێنا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە بوونی گرووپە جودایی خوازەکان لە سنوورەکانی ئێران و عێراق وتی: 76 ناوەندی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان چالاکن و چەکی ئەمریکی و ئیسرائیلی هێنراوەتە ناو ئێران هەر بۆیە ئێران پێشنیاری داماڵینی چەکی گرووپە دژبەرەکان لە هەرێمی کوردستانی داوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئۆکرایناش وتی: تا ئێستا هیچ جۆرە بەڵگەیەک لەلایەن ئۆکراینەوە لەسەر بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە ئۆکراینامان وەرنەگرتووە. لەم دواییەدا گرووپێکی سیاسی و سەربازی ئێران و ئۆکراینا لە وڵاتێکی سێهەمدا گفتوگۆیان کرد و ئێمە لێکدانەوەکانمان لە ئەو بارەوە درێژە دەدەین.

ناوبراو وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی بە منی وت کە درۆنێکی ساغ کەوتووەتە دەستی هێزەکانی ئۆکراین کە ڕووسیاییە، بەڵام زۆر هاوشێوەی درۆنی شاهێد 136 ی ئێرانییە.

News ID 44235

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha