گەلی ئێران بە وشیاری، پیلانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گوشارە سیاسی و بانگەشەییەکان کێشەیەک لە ورەی گەلی ئێران لە پێوانی ڕێگای سەربڵندی، سەربەخۆیی و پێشکەوتن دروست ناکات و گەلی ئێران بە وشیارییەوە، پیلانی دوژمنان پووچەڵ دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا گفتوگۆی کرد.

فەیسەڵ مێقداد لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە ئاماژە بە ئەنجامە تاڵەکانی دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی لە سووریا بە بیانووی مافی مرۆڤ زیادی کرد: ئەوان بەدوای دروست کردنی قەیران لە وڵاتانی سەربەخۆی لەوانە ئێرانن. ئەمریکا و ڕۆژاوا، ئێرانێکی وێران و لاوازی دەوێت نەک ئێرانێکی ئاوەدان، پێشکەوتوو و سەربەخۆ.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش لە ئەو گفتوگۆیەدا، لەسەر بەردەوام بوونی هەڵوێستی ئێران هەمبەر پرسی فەلەستین و پاڵپشتی لە بەرەی بەرخۆدان و دەوڵەت و گەلی سووریا جەختی کرد.

ناوبراو وتیشی: گوشاری سیاسی و بانگەشەیی کێشەیەک لە ورە و ئیرادەی گەل و دەوڵەتی ئێران لە پێوانی ڕیگای سەربڵندی، سەربەخۆیی، پێشکەوتن و پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و دژایەتی لەگەڵ دەستێوەردانی بیانییەکان دروست ناکات و گەلی ئێرنا بە وشیارییەوە پیلانی دوژمنان پووچەڵ دەکاتەوە.

News Code 43885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha