دزینی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە درێژەی هەیە

هەواڵدەری فەرمی سووریا لە بەردەوام بوونی دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن سەربازانی ئەمریکییەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەربازانی ئەمریکی درێژە دەدەنە بەتاڵان بردنی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی ئەمریکی بە هاوکاری هێزەکانی هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە درێژە دەدەنە بەتاڵان بردنی نەوتی سووریا لە کێڵگەکانی جزیرە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

سەرچاوە خۆجەییەکان لە ناوچەی یەعرەبیە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی 14 نلۆری نەوتیان بە پاسەوانی ئۆتۆمبیلی سەربازی لە سنووری نایاسایی ئەلوەلیدەوە گواستووەتەوە بۆ عێراق.

News Code 43633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha