AP ١٤٠١ خەرمانان ١٧ ٢٣:٣٩

رەوەتی سەدر:

گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە

گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە

رەوەتی سەدر بەفەرمى رایدەگەیەنێت گەڕانەوەیان بۆ پەرلەمان بە هەموو جۆرێک و لە ژێر هەر بیانوویەکدا قەدەغەیە و جەختیش لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دەکات بەبێ گەڕانەوەى فراکسیۆنەکەشیان بۆ پەرلەمان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند، دەکرێت بە بێ پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر چارەسەر گەڕانەوەی فراکسیۆنەکەیان بێت بۆ پەرلەمان ئەوا دەبێت بڕیارەکە بەرەزامەندی هاوپەیمانەکانیان بێت مەبەستى پارتى و سوننە.

هەروەها وەزیرەکەى سەدر دەشڵێت" بڕوا ناکەم ئەمە روو بدات، ئەگەر واشبێت ئەوە پێویست ناکات بگەڕێینەوە پەرلەمان".

هاوکات ئەوەشى خستووتەڕوو، تەنها بە کشانەوەی هاوپەیمانەکانی کە پارتی و سونەکانە پەرلەمان شەرعییەت لە دەستدەدات و خۆی هەڵدەوەشێتەوە.

لە کۆتایشدا وەزیرەکەى سەدر تەئکیدی کردوەتەوە کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی تەوافوقیدا ناکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ چوار شەممە عەباس یاسری سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، سەدر بە دانوستان ڕازیبووە لەپێناو ڕێگریکردن لە ڕشتنی خوێنی عێراقییەکان، بۆیە بەمزووانە دەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

News ID 43444

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha